هەواڵەکان

لەمڕۆوە لە رێگاى تاسلوجە بۆ چەمچەماڵ هێواش باژۆ و حکومەتیش لەسەر موچە هاتە دەنگ

+964
ژووری هەواڵ

نەکەى بە هەواى جاران لە رێگاى تاسلوجە بۆ سلێمانى شۆفێرى بکەیت و بە ئارەزووى خۆت لێبخوڕى چونکە كامێراكانی تۆمارکردنی خێرایی لە رێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ دواى تێپەڕاندنى ماوەى ئەزمونى، لەمڕۆوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

رەنگە کەس وەک ئەو 120 کەسەى ئیدارەى سۆران لێى نەقەومابێت، ئەوان لە 2012ـەوە ناویان بۆ پێشمەرگایەتى گەڕاوەتەوە و ناسنامەى پێشمەرگایەتیشیان هەیە و پلەکانیشیان بۆ بەستراوە، بەڵام تا ئەمڕۆ یەک دیناریان وەرنەگرتووە و دەوامیش ناکەن.

لە گەرمیان بەشێک لە کارمەندانی گرێبەستی پەرەپێدان لە تەندروستی گەرمیان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن و بەھەمیشەییبوون دەکەن.

ئەگەر لەمەودوا بە ئۆتۆمبێلى خۆتەوە دەچیتە ناو زانکۆى سلێمانى دەبێت ساڵانە 250 هەزار دینار بدەیت.