باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
نزیکەی هەزار خوێندکارن
سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانی هەرێم وەرگیران
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەربگیرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر، سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان، کە ژمارەیان نزیکەی یەک هەزار کەسە، لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
“چەندین ساڵە کارئاسانى تەواومان کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ ئەوەى دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنین لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان”، وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com)، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.