شەقامەکانیش هەروا

ئینارەکانى چیاى هەیبەتسوڵتانى کۆیە رووناکیان لێبڕاوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ماوەیەکی زۆرە زنجیرە ئینارەکانی چیای هەیبەتسوڵتانى کۆیە، کە لە سەرەتای رێگەی چیاکەوە دەستپێدەکات تاوەکو ئەودیوی چیاکە تا دەگاتە کۆتایی چنارۆک، سووتاون و لە کارکەوتوون، بەشێکی زۆری ئینارەکانی شەقامەکانی کۆیەش سووتاوون، کارەبای کۆیەش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئینارە سووتاوانە.

لوقمان حەوێز، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کۆیە، بە 964ـى وت،” لەبەر ئەوەی ئێمە هیچ وەستایەک یان شارەزایەکی رووناکی ئینارەمان نییە، بۆیە کە رووناکییەک دەسوتێت ناتوانین راستەوخۆ چاکی بکەینەوە، بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە ئینارەکانی رێگەی چیای هەیبەتسوڵتان و بەشێکی شەقامە گشتییەکانیش کە نازانین بە دیاریکراوی ژمارەیان چەندە، سووتاوە”.

وتیشی،“ ئێمە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک دروست دەکەین و تەخمینی هەموو ئینارە سووتاوەکانی چیاکە و شەقامە گشتییەکانی ناو کۆیەش دەکەین، دەیکەینە نوسراوێک و بۆ هەولێری دەنێرین، کە رەزامەندی درا و بوودجەکەی خەرجکرا، هەمووی پێکەوە چاکدەکەینەوە و ئەو شەقامەشی رووناکیی نییە لە نوێ بۆی دادەنێین”.

لە ئێستادا بەشێکی شەقامە سەرەکییەکانی کۆیە بەتایبەت دووسایدی ئیسکان و ئازادی بە هۆی سووتانی ئینارەکانیانەوە تاریک بوون، جگە لەوەی چەندین شەقامی تر هەن پێویستییان بە رووناکییە، بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گوندەکانی سنووری خورماتوو بە دانانی ئینارە رووناک دەک...

گوندەکانی سنووری خورماتوو بە دانانی ئینارە رووناک دەکرێنەوە