هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌چێنن

هەڵمەتێکی بەڕوو چاندن لە چیای شنگال دەستیپێکرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ چیاى شنگال، هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕوو چاندن ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ده‌ڵێن له‌ پلانیان دایه‌ له‌ ماوه‌ى 10 ساڵدا، یه‌ك ملیۆن دار بچێنن له‌ناو ئه‌و دارانه‌ش هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌یه‌.

رێكخراوى (مالا پێكڤه‌ژیانێ ل شنگالێ) كه‌ رێكخراوێكی خۆبه‌خشی ژینگه‌یی و مرۆییه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه‌.

ره‌نا به‌لۆ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌، به‌ 964ـى وت، له‌ دوێنێوه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌ چیاى شنگال ده‌ستپێكردووه‌ و سێ هه‌زار به‌ڕوویان چاندووه‌.

وتیشی “هه‌فته‌ى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین و ته‌نیا به‌ڕوو له‌و چیایه‌ ده‌چێنین چونكه‌ به‌رگه‌ى ساردى و گه‌رمی ده‌گرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی پلانى 10 ساڵه‌یان یه‌ك ملیۆن دارى جیاواز له‌ سنوورى شنگال ده‌چێنن كه‌ به‌شێكى زۆرى ئه‌و دارانه‌ له‌ نه‌مامگه‌كانیان به‌رهه‌مده‌هێنن و دابه‌شی سه‌ر جوتیارانى ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ده‌یچێنن.

له‌و دارانه‌ى كه‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌یانچێنێت هه‌نجیر و هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ له‌رێگه‌ى په‌له‌وه‌ هه‌ناره‌كه‌یان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هێناوه‌ و له‌ نه‌مامگه‌كه‌یان گه‌وره‌یان ده‌كه‌ن و دواتریش له‌ رێگاى جوتیاره‌كانه‌وه‌ ده‌یانچێنن.

به‌قسه‌ى ره‌نا به‌لۆ، له‌ماوه‌ى رابردوودا 25 هه‌زار داریان به‌رهه‌مهێناوه‌ و 15 هه‌زاریان به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شى سه‌ر جوتیاره‌كان كردووه‌ و چاندوویانه‌.

بارانى كه‌م هه‌نگوینى ئه‌مساڵى چیاى شنگالى نه‌هێشتو...

بارانى كه‌م هه‌نگوینى ئه‌مساڵى چیاى شنگالى نه‌هێشتووه‌