شارى وەزیران

ئەمڕۆ، 171 ساڵە کفرى قەزایە

964+

وریا فەتاح

خانوو و ماڵ و بازاڕەکانى هێشتا رووخسارى سەدەکانى رابردوویان بەرنەداوە، کورد زۆرینەى دانیشتوانییەتى و پێکهاتەى عەرەب و تورکمانیش تێیدا دەژین، ئەمڕۆ یادى بەقەزابوونى ئەو شارەیە کە بە شارى وەزیران ناسراوە.

شارى کفرى ساڵى 1853 بووە بە قەزا و ئەمڕۆ یادى 171 ساڵەى بە قەزابوونى شارەکەیە.

کفری، بەشاری وەزیران ناودەبرێت، چونکە لەسەردەمی پاشایەتییەوە لەزۆربەی کابینە جیاجیاکانی عێراق دا لەپۆستی وزاری پشکی بەرکەوتووە.

کاتێک چاوێکى خێرا بە کوچە و کۆڵانەکانى کفریدا دەگێڕیت، دیوار و خشت و خانووەکان و بازاڕى قەیسەرى شارەکە، مێژوویەکى کۆن دەگێڕنەوە.

سەرەڕاى ئەوەى یەکێکە لە کۆنترین قەزاکانى عێراق و کوردستان، بەڵام ساڵى رابردوو گەڕێک خۆپیشاندانى چالاکوانانى شارەکە بەڕێوەچوو و داواى خزمەتگوزاریان دەکرد.

کفرى پێکهاتووە لە هەریەک لە ناحیەکانى ( سەرقەڵا، ئاوەسپى، نەوجول، کۆکس)، لەخۆى دەگرێت.

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵى سەرا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کەرنەڤاڵى سەرا بەڕێوەدەچێت