"پرۆژەی هایدرۆپۆنیک"
پڕۆژەی خانووی شوشەیی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
لە عەلوەی هەڵەبجە پرۆژەیەک بۆ بەرهەمهێنانی “گوڵی هایدرۆپۆنیک” جێبەجێدەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی پارێزگاکەش دەڵێت، پڕۆژەکە چەندین هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
پرۆژەی “هایدرۆپۆنیک” یان خانووی شوشەیی واتە چاندنی گوڵ و رووەک لە ئاودا بەبێ ئەوەی لە خاکدا بچێنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 12.11.2024، راگەیاند، زانیاری حەمەنوری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە عەلوەی سەوزە و میوەی هەڵەبجە و بە تازەترین سیستمی کشتوکاڵی دادەنرێت، کە لە رووی کشتوکاڵی و ئابووری و گەشتیاریی و بازرگانییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە.
“لەئێستادا 15٪ی پڕۆژەکە جێبەجێکراوە و بەتەواوبوونی چەندین هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستـەوخۆ دەڕەخسێنێـت”، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە وا دەڵێت.