خۆراکی ماوەبەسەرچووی فرۆشتووە

مارکێتێک لە هەولێر داخرا و چەند دانەیەکی دیکەش هۆشدارییان پێدرا

+964

ژوولی عەدنان

 لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی  بازاڕی هەولێر (19) شوێنیان بەسەرکردەوە و مارکێتێکیان داخست، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاری هەولێر.

 لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندی هەولێر، دوێنێ شەو بۆ رێگریكردن لە یاریکردن بە نرخی کاڵا و کەلوپەل و پێداویستی هاوڵاتیان و ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌بەسەرچوو و بێ کوالێتی، سەردانی ئەو دوکان و بازاڕانەیان کرد.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964 وت، ”(19) شوێنی جیاجیای وەک “چێشتخانە، کافیتریا، مارکێت”یان بەسەرکردووەتەوە، دوای پشکنین و بەدواداچوون، بە هۆی سەرپێچی و ساخکردنەوەی خۆراکی ماوەبەسەرچوو، مارکێتک داخرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی گیرایەبەر”.

وتیشی، هۆشداری دراوە بە خاوەن دوکان و خاوەنکارانی شوێنەکانی تر، کە پابەندبن بە یاسا و رێنماییەکان بن.

نزیكه‌ی 21 ملیۆن دینار سەرپێچی بۆ دوکان و مارکێتەکان کر...

نزیكه‌ی 21 ملیۆن دینار سەرپێچی بۆ دوکان و مارکێتەکان کرا

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر جۆرە دەرمانێك و

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر جۆرە دەرمانێك و "چای" خۆلاوازكردنەوەدا گرت

چەند شوێنێکی گیادەرمان لە هەولێر داخران

چەند شوێنێکی گیادەرمان لە هەولێر داخران