حەویجە

لە رووداوێکى هاتوچۆدا گەنجێک گیانى لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی قەبزوعەی سەر بە قەزای حەویجە، گەنجێک گیانی لەدەستدا .

نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 31.10.2024، بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ستێشن لە نێوان گوندی قەبزوعە و تەل عەلی سەر بە قەزای حەویجە، گەنجێک گیانی لە دەستدا.

رەعد خەلەف موختاری گوندی تەل عەلی بە964ـی وت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ دانیشتوی گوندەکەمان بەرەو شاری کەرکوک رۆیشتووە و لە نێوان هەردو گوندی تەل عەلی و قەبزوعە، ئۆتۆمبێلەکەى کۆنتڕۆڵى لە دەستداوە و وەردەگەڕێت.

وتیشی،” بەر لە گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندی تەل عەلی بەخاک دەسپێردرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا سێ کەس گیانی لەدەستدا

لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا سێ کەس گیانی لەدەستدا