رێگاکە داخرا

لەسەر رێگاى دێرەلوک بۆ ئامێدى ژمارەیەک TNT تەقێنرانەوە

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

بەهۆى تەقاندنەوەى ژمارەیەک TNT لەسەر رێگەى دێرەلوک بۆ ئامێدى، بۆماوەیەک هاتوچۆى رێگەکە پەکى کەوت.

محەمەد سپینداری دانیشتووى گوندی مێرستەکێ بە 964ـى وت، ژمارەییەک لە TNT لەسەر رێگای سەرەکی ئامێدی بۆ دێرەلوک لە نزیک گوندى سگێرێ دانرابوون، بەڵام ئەمڕۆ تەقێنرانەوە و بەهۆیەوە هاتوچۆى رێگاکە پەکى کەوت.

سەرچاوەییەکی ئەمنی لەسنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، مادەى تەقینەوەکان لە نزیک گۆڕستانى قەزاى ئامێدى لەسەر رێگەى ئامێدى بۆ دێرەلوک دانرابوون و لەلایەن تیمێکى تەکنیکى پێشمەرگەوە تەقێنرانەوە و بەوهۆیەشەوە بۆ ماوەى زیاتر لە 30 خولەک رێگاگە داخرا.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەى بزانن ئەو تەقینەوانە لە لایەن کێوە و بۆچ مەبەستێک دانراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح