مەرجە تەندروستییەکانى نەبووە

فرۆشگاى قوتابخانەیەک لە هەڵەبجە داخرا

964+

وریا فەتاح

لیژنەکانى قایمقامییەتى هەڵەبجە، لە پر خۆیان کردووە بە فرۆشگاى قوتابخانەى (بانە و ئاڵا)، کە قوتابخانەیەکى دوو دەوامییە و دەبینن خاوەنى فرۆشگاکە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانى جێبەجێ نەکردووە و ئەوانیش بێ سێ و دوو دایدەخەن.

فەلاح نامیق، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتى هەڵەبجە بە 964ـى،”ئەمڕۆ وەک لیژنەى ئابوورى سەردانى فرۆشگاى قوتابخانەى بانە و ئاڵامان کرد کە دوو دەوامییە و زیاتر لە 500 قوتابى تێدایە.

وەک باسى دەکات، فرۆشگاکە هیچ مەرجێکى تەندروستى و بەرگرى شارستانى تێدا نەبووە، بڕێکى زۆریش پاشماوەى حەشەرات و قرتێنەرەکان لە دووکانەکەدا هەبوون.

“هەر لە ناو فرۆشگاکەدا، سەموونى کۆن خرابووە کارتۆنێکەوە کە کارتۆنەکە لە لایەن قرتێنەرەکانەوە قەپى لێگیرابوو”، فەلاح نامیق وا دەڵێت.

دواى بینینى ئەم دیمەنانە، لیژنەکە بڕیار دەدات بە داخستنى فرۆشگاکە و تا حەوت رۆژ ناکرێتەوە، وەک ئەوەى سەرۆکى لیژنەکان باسى دەکات، دەبێت بە ڵێننامەیەک دادگا پڕبکاتەوە کە جارێکى دیکە ئەو کەموکورتیانە روونەدات و دواى حەوت رۆژیش مۆڵەتى پێدەدرێت کە فرۆشگاکەى بکاتەوە و کێشەکان چارەسەر بکات.

ئاشکراشى کرد، لیژنەکانیان ناوە ناوە سەردانى دەکەنەوە، ئەگەر کەموکوڕى ببینن رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر و شەش مانگ سزاى سزیندانى بەسەردا دەسەپێنرێت.

لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە: گرانفرۆشەکان لێپێچینەوەی ت...

لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە: گرانفرۆشەکان لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێ