"8 سه‌ركرده‌شی له‌گه‌ڵ بووه"
سودانى كوژرانى (والى)داعشى له عێراق راگه‌یاند
964+
فەرهاد حەسەن
محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كوژرانى (والى) داعشی له عێراق راگه‌یاند و ده‌شڵێت، به‌ته‌نیا نه‌بووه به‌ڵكو هه‌شت سه‌ركرده‌ى له‌گه‌ڵ بووه.
سودانى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، پیرۆزبایی له گه‌لى عێراق كردووه به بۆنه‌ى كوژرانى (به‌ناو) والى داعش له عێراقدا و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كرده‌وه‌ى كوشتنى ئه‌و كه‌سه و هه‌شت سه‌رككرده‌كه‌ى له‌گه‌ڵى بوون له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌منى نیشتمانى و دژه تیرۆر جێبه‌جێكراوه.
ئاشكراشی كردووه كه كرده‌وه سه‌ربازییه‌كه له چیای حه‌میران ئه‌نجامدراوه كه كردبوویانه شوێنى حه‌شاردانى خۆیان.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، كرده‌وه سه‌رباییه‌كه له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 22.10.2024 جێبه‌جێ كراوه و تیایدا نۆ كه‌س كوژراون كه له‌ناویاندا (جاسم مه‌زروعى ئه‌بو عه‌بدولقادر) والى داعش بوو له عێراقدا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌شت سه‌ركرده‌یه‌ى له‌گه‌ڵى كوژراون نه‌ناسراون به‌ڵام له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA یه‌وه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.