ناچارن داواى هاوکارى بکەن

بەربەستەکانى بەردەم نابینایان لە رۆژى دەنگدان چین؟

964+

وریا فەتاح

بەهۆى ئەوەى کۆمیسیۆن هیچ وێستگە و بنکەیەکى تایبەت بە نابینایانى دیارى نەکردووە، نابینایانیش هاوشێوەى خەڵکى ئاسایى لەو ناوەندانە دەنگ دەدەن کە هیچ کارئاسانییەکى بۆ نابینایان تێدا نییە.

رەهێڵ رەوف، نابینایەکى دانیشتووى سلێمانییە، بۆ 964 باسى لەو گرفت و بەربەستانەکرد کە لە رۆژى دەنگداندا دێنە بەردەم نابینایان.

وەک باسى دەکات، هەر لە چونیانەوە لە ماڵەوە تا بنکەى دەنگدان ژینگەکە بۆ نابینایان نەگونجاوەو هاوکار نییە، لەوێش بەهۆى نەبوونى وەرقەى برێل ناچارن داواى یارمەتى لە کەسێک بدەن تا بۆى بخوێنێتەوە و دەنگى بۆ بدات.

دەنگى کورتەباڵاکان بۆ چوار ساڵى درێژ

دەنگى کورتەباڵاکان بۆ چوار ساڵى درێژ