كاریگەری چییە؟

ئایا پەتاتە و لیمۆ سوودی هەیە بۆ خوێندنەوەی جێ پەنجە؟

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوێنێ هەینی، لەدەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەتاتە و لیمۆ وەك چارەسەرێك بۆ خوێندنەوەی جێ پەنجە بەكارهات و پزیشكێكی پسپۆڕی پێستیش دەڵێت، “كاریگەری خراپ لەسەر خانەكانی پێست جێدەهێڵێت”.

د.شێركۆ وەیس، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست قسەی بۆ 964 كردووە و وتی، “هێڵەكانی پەنجە لە رێگەی جیناتەوە دیاریدەكرێت و جێ پەنجەی هیچ كەسێك لەكەسێكی دیكە ناچێت، نەخۆشی ئەگزیما، زۆر وشكبوونەوەی پێست، بەكارهێنانی مەوادی سوتێنەر، بەكتریا و كەڕووەكانیش هۆكارێكن بۆ نەخوێندنەوەی جێ پەنجە لە ئامێرەكان دا”.

وتیشی، بەكارهێنانی ئەم بەرهەمانە بۆ لابردنی چڵك و پیسی تاڕادەیەك سوودی لێوەردەگیرێت، بەڵام دواتر كاریگەری و زیانی دەبێت بۆ خانەكانی پێست.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کۆمیسیۆن لە جێگەی پەنجەمۆر رێگە دەدات بە بارکۆد دەنگ ب...

کۆمیسیۆن لە جێگەی پەنجەمۆر رێگە دەدات بە بارکۆد دەنگ بدەن