بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى
دەنگدان گەرم دەبێت و کەشوهەواش فێنک
964+
وریا فەتاح
پلەکانى گەرما بە رێژەیەکى زۆر دابەزین و سبەینێ هاوڵاتیان لە کەشوهەوایەکى فێنکدا بەشدارى پڕۆسەى هەڵبژاردن دەکەن و دەنگ دەدەن، ئەمڕۆش نمە باران دەبارێت.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری نمە بارانێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە .
وەک ئەوەى کەشناسى خستوویەتییەڕوو، پلەکانى گەرما 3 تا 5 پلەى سیلیزى دادەبەزن و خێرایى با لە نێوان ئەوپەڕى 10 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەى کەشوهەواى رۆژى هەڵبژاردن کە سبەینێییە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆرێت لە هەندێ شوێن .
پلەکانى گەرما لە رۆژى یەکشەممەدا زۆر زیاتر دێنە خوارەوە و بەرزترین پلە لە هەولێر 23 دەبێت و لە سلێمانیش 22، بەمەش هاوڵاتیان لە کەشووهەوایەکى فێنکدا دەنگ دەدەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 19- 10- 2024