بە زۆرەملێ

22 عێراقی لە سویدەوە دیپۆرتکرانەوە

964+

توانا نەقی

پۆلیسی سوید رایگەیاند، ژمارەیەک پەنابەری عێراقی لە سویدەوە بەزۆر بە فڕۆکەیەک رەوانەی بەغدای پایتەختی عێراق کرانەوە.

رادیۆی سوید دەڵێت، پاشنیوەڕۆی رۆژی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە سیدەوە بە فڕۆکە رەوانەی عێراق کراون 22 کەس بوون و گەیشتوونەتە بەغدای پایتەخت.

وڵاتی سوید لە ساڵی 2012ـەوە رووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە لە دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی هاوڵاتیانی عێراقی، بەو پێیەی دەسەڵاتدارانی عێراق ئامادە نەبوون پێشوازی لەو کەسانە بکەن کە خۆبەخشانە نەچوونەتە دەرەوەی وڵات و بە قاچاخ رۆشتوون.

بەڵام ماوەی ساڵێکە عێراق و وڵاتی سوید گەیشتوون بە رێکەوتن لەسەر ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ عێراق سویدیش بەردەوام دەبءت لەسەر ناردنەوەیان.

"لە هەوڵی ناردنەوەی پەنابەران بۆ زێدی خۆیان بەردەوام دەبین"