چەند رۆژێکە سەقامگیرە
گەرما نیازی نییە بەمزووانە بارگەی تێکبنێ
964+
شۆڕش قادری
گەرما نیازی نییە بەمزووانە بارگەی تێکبنێ و چەند رۆژێکە کەشوهەوای هەرێم تاڕادەیەک سەقامگیرە و گۆڕانکاری ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سبەی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەرۆ لە هەندێک شوێن دەبێت بە پەڵەهەور و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی