لە هەولێر

هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر، هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد و بۆ ئەوەی تووشی هەڵامەت نەبن، پەلە بکەن و بڕۆن خۆتان بکوتن.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، “ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024، بۆ خۆپارێزی و رێگری لە ئەنفلۆنزا، ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی لە باغی شار له‌ ھەولێر، بۆ خانەنشینان و بەتەمەنەكان دەستی پێکردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکانى هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌ و بۆ هه‌موو تەمەنێكه.

پارێزگای هەولێر داوایش دەکات، سەرجەم هاوڵاتیان و بەتایبەتیش بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایه‌نیان ھەیە، بەشداری هەڵمەتەکە بکەن و خۆیان بکوتن.

وەرزى ئەنفلۆنزا دەستى پێکردووە

وەرزى ئەنفلۆنزا دەستى پێکردووە

لە سلێمانى و کۆیە ڤاکسینى ئەنفلۆنزاى وەرزى بەردەستە

لە سلێمانى و کۆیە ڤاکسینى ئەنفلۆنزاى وەرزى بەردەستە