ئێران ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

سبەی ساڵڕۆژی هێرشەکەی چەکدارانی حەماسە بۆ سەر ئیسرائیل

964+

شۆڕش قادری

سبەی ساڵڕۆژی هێرشەکەی چەکدارانی حەماسە بۆ سەر ئیسرائیل و ئێرانیش ئەمشەو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.

سبەینی یەکشەممە حەوتی ئۆکتۆبەرە و یەک ساڵ بە سەر ئەو رۆژەدا تێپەڕدەبێت کە ئیسرائیلیەکان بە دەنگی موشەک و گولـلەباران خەبەریان بووەوە، بە سەدان چەکداری رێکخراوی حەماس لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا”، هێرشیان کردە سەر چەند کۆمەڵگەیەکی جوونشین لە نزیک کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا دەیان ئۆتۆمبێل و باڵەخانە سووتێنران و سەدان کەس کوژران و بریندار بوون، بە دەیان کەسیش بەدیل گیران، ئاگری شەڕەکەش تا ئێستا بڵێسە دەکات و نەکوژاوەتەوە.

ئەمشەو جەعفەر یازەرلو وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، لە کاتژمێر نۆی ئەمشەوەوە بە کاتی ئەو وڵاتە تا کاتژمێر شەشی سبەینێ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان رادەگیرێن.

یازەرلو هۆکاری راگرتنی گەشتەکانیانی تەنیا بۆ “سنوورداربوونی کارکردنی پێشهاتوو” گەڕاندووەتەوە و زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، هەڕەشەکانی چەند رۆژی رابردووی بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەگەری وەڵامدانەوە بۆ هێرشە موشەکییەکەی ئێران لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەردا، کاریگەری لەسەر ئەو پرسە هەیە.

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل: هێشتا 136 دیل لای حەماس ماو...

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل: هێشتا 136 دیل لای حەماس ماون

حەماس ڤیدیۆی دوو بارمتەی بڵاوکردەوە و حوسییەکان کەشتی...

حەماس ڤیدیۆی دوو بارمتەی بڵاوکردەوە و حوسییەکان کەشتیەکی نەوت هەڵگریان کردە ئامانج

حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی قودسی گرتە ئەستۆ

حەماس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی قودسی گرتە ئەستۆ