هاتوونەتە گراند میلینیۆم

لە سلێمانی 200 شێفی 35 وڵات کێبڕکێ دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

لە هۆتێل گراند میلینیۆمی شاری سلێمانی کێبڕکێی خۆشترین خواردن بۆ 200 شێف رێکخراوە و شێفەکان بە کلتوری وڵاتانی خۆیان خواردن پێشکەشدەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چێشتلێنەرە بەناوبانگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ووڵاتە عەرەبی و بیانیەکان دەستی بەکارەکانی کرد.

لە کێبڕکێکەدا 200 شێف لە 35 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان کردووە و لە لایەن لیژنەیەکی شارەزای دادوەریەوە هەڵسەنگاندن بۆ خواردنە ئامادەکراوەکان دەکرێت و شێفی براوە دەستنیشاندەکرێت.

ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی وت، “کێبڕکێکە رۆژی 1.10.2024 دەستیپێکردوە و تا دوو بەیانی بەردەوا دەبێت، مەدالیا و خەڵاتی رێزلێنان دەدرێت بە شێفە براوەکان”.

ژنێکی بەحرکە 150شێفی بڕی و بووە یەکەم

ژنێکی بەحرکە 150شێفی بڕی و بووە یەکەم