پارە بە کاش وەرناگیرێت

بریکارانی بەشە خۆراک دەبێت بە ڤیزە کارد پارە بدەن

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک دەڵێت، لەمەودوا بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارد پارەکە بدات و چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1.10.2024 بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک ئاگاداری بریکارەکان دەکاتەوە، لە رۆژی چوارشەممە 2.10.2024 سەردانی لقی هەولێری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی خۆراک و تەسلیم کردنی پارەی لیستی مانگی نۆی ساڵی 2024 و ئیتر پارەش بە کاش وەرناگیرێت و دەبێت بە ڤیزا کارد پارەکە بدەن و پێشتریش بریکارەکان ئاگادار کراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە ، بریکارەکان سەرەتا دەبێت سەردانی بەڕیوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی پسووڵەی پێنج هەزاری پاشان لیستی بریکاری لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراک وەربگرنەوە .

دەشڵێت، بەمزووانە بەشە خۆراکی سەبەتەی حەوتەمی ساڵێ 2024 دابەش دەکرێت، کە پێک هاتووە لە زەیت، شەکر، برنج، نیسک، ماش، ئارینۆک، نۆک، دۆشاوی تەماتە.

روونیشیکردووەتەوە، لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراک دۆشاوی تەماتەی سەبەتەی هەشتەم دابەش دەکرێ هەر لەسەر لیستی بریکاری مانگی نۆی 2024.

سلێمانی پێویستی بە دروستکردنی 18 کۆگایە بۆ هەڵگرتنی بەش...

سلێمانی پێویستی بە دروستکردنی 18 کۆگایە بۆ هەڵگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە