"سەرپێچیکاران سزا دەدرێن"

لە خورماتوو زیادەڕۆییەکانی دەروازەی شار لابران

964+

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

لە دەروازەی خورماتوو زیادڕۆییەکان لابران و سەرپێچیکارانیش رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

زوڵفەقار حەیدەر قائیمقامی خورماتوو بە 964ـی وت، “بڕیارمانداوە بە لابردنی سەرجەم سەوزە فرۆشان و ئەو گۆشتفرۆشانەی سەر جادە و شۆستەکانیان لە نزیک دەروازەی هاتنەناوەوەی شار داگیر کردبوو و قەرەباڵغیان دروست کردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کاسبکار و دوکاندارانەی زیادەڕۆییان کردووە، مۆڵەتی یەک هەفتەیان بۆ دانراوە پابەندی رێکار و رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە بە بڕی 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دانیشتووانی خورماتوو گلەیی و گازندەیان گەیاندە ئیدارەی شار سەبارەت بەوەی کە سەوزە فرۆشان بوونەتە ھۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و بە تەواوی شۆستەکانیان داگیر کردووە،
ھەروەک دیمەنی دەروازەی چوونەناو قەزاکەیان ناشرین کردووە و دوای خۆیان پاشماوە و پاشەڕۆی زۆر بەجێدەهێڵن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دوکانداران لەسەر ئەرکی خۆیان قەیسەریەکانی خورماتوو نۆ...

دوکانداران لەسەر ئەرکی خۆیان قەیسەریەکانی خورماتوو نۆژەندەکەنەوە

دانیشتوانى خورماتوو کێشەى ئاوى پاکیان هەیە

دانیشتوانى خورماتوو کێشەى ئاوى پاکیان هەیە