"لەپێناو بەرژەوەندی گشتی"
ماوەی لێخوشبوون بۆ سزای باجی موڵکەکانی میری درێژکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبوونی بۆ سزا و سووی باجی موڵکەکانی میری درێژکردەوە.
بەپێی نوسراوێک لە ئیمزای د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم کراوە، رەزامەندی دراوە لەسەر “بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی بودجەی کۆمپانیاکان و لێخۆشبوون لە تەواوی سوو و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری تا بەرواری 31.10.2024، بە مەرجێک توخمی سزایی نەبێت”.
وێنەیەکی نوسراوەکە لە خوارەوە.