چهند مهرجێكیشیان بۆ داندراوه
دوکانداران لەسەر ئەرکی خۆیان قەیسەریەکانی خورماتوو نۆژەندەکەنەوە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
دوکاندارانی نێو هەر سێ قەیسەریەکەى خورماتوو، دهست دهكهن به نۆژهنكردنهوهى قهیسهریهكانیان، فەرمانگەی شوێنەواریش چهند مهرجێكی بۆ نۆژهنكردنهوهیان داناوه.
مێژووی هەر سێ قەیسەرییەکەی خورماتوو بۆ ساڵی 1918 دەگەڕێتەوە، کە زیاتر لە 100 ساڵە دروستکراوە و تائێستاش نۆژەن نەکراونەتەوە و لە لێواری روخان و لە ناوچوندایە.
محەمەد ھادی، بەرێوەبەری شوێنەواری خورماتوو بە 964ـی وت، لە ئێستادا بڕیار دراوە کە خاوەن موڵک و دوکاندارانی نێو قەیسەریەکان دەبێت خۆیان هەستن بەنۆژەنکردنەوەی قەیسەری و دوکانەکان بكهن.
وتیشی “خاوهندارێتی قەیسەریەکان بۆ دوکاندارانی نێو قەیسەریەکە دەگەڕێتەوە نەک بەرێوبەرایەتی شوێنەوار، بۆیه پێویسته شێوازی نۆژەنکردنەوەکە بە تەلارسازی مێژویی بکرێت”.
ئاماژهى بهوهشكرد،به خاوهن دوكانهكان راگهیهندراوه، کە دەبێت پێش وەرزی زستان دەست بەنۆژەنکردنەوە بکرێت و بەپێچەوانەوە هاوشێوەی زستانی رابردوو بەشێکەی دیکەی قەیسەریەکان دادەروخێت و ژیانی کاسبکاران زیاتر دەخاتە مەترسیەوە.
ساڵی رابردوو 964 دەنگی کاسبکارانی نێو قەیسەریەکانی گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و لەئێستادا رەزامەندی نۆژەنکرنەوەی بۆ دەرچووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن