تا چستوچالاک بێت پارەى زیاتر دەکات

لە هەولێر بازاڕى کەر گەرمە

964+

شۆڕش عەبدوڵا

سەرەراى ئەوەى بەرەو وەرزى سەرما دەڕۆین و رۆڵى کەر لەم وەرزەوە بەرەو کۆتایى دەچێت، بەڵام بازاڕى کەر هەر گەرمە و ئێستاش رۆژانە لە هەولێر 15 کەرێک دەفرۆشرێت.

بارزان جامباز لە مەیدانى ئاژەڵانى هەولێر کە وەکخۆى دەڵێت،”بۆرسەى کەر لەلاى بارزان جامبازییە”، بە 964ـى وت،”رۆژانە 10 بۆ 15 کەر دەفرۆشم و لە سلێمانى و پێنجوێن و شوێنە جیاوازەکانەوە دێن، چونکە کەریش وەک ئۆتۆمبێل پێویستییە”.

دەشڵێت: کەر وەک پێشتر نەماوە پارەى دەکات و هەیانە تا 700 هەزارى دەکات و هەرچیش چست و چالاک بێت پارەى زیاتر دەکات.

بە بۆچوونى ئەو جامبازە، کەر لەرووى عەقڵییەوە زۆر غەدرى لێکراوە، ئەگینا عەقڵێکى فراوانى هەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گرێبەستی گوێدرێژەکانی ئاکرێ و خاوەنەکانیان نوێکرانەو...

گرێبەستی گوێدرێژەکانی ئاکرێ و خاوەنەکانیان نوێکرانەوە