شەڕە چەقۆ بووە
دوو گەنج لە خانەقین بریندار بوون
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
پاش دروستبوونی شەڕ و ئاژاوە لە نێوان دوو گەنجی دانیشتووی یەک گەڕەک کێشەکەیان پەرە دەسێنێت و یەکتر بەر چەقۆ دەدەن .
دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین بە 964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دوو گەنج داخلی نەخۆشخانەی خانەقین کراون کە شەڕیان کردبوو، یەکتریان بەر چەقۆ دابوو .
دوو گەنجەکە یەکەمیان بە ناوی (ع.ق) تەمەنی 20 ساڵە و جێی چەقۆیەکی بەسەر گیانیەوەیە، دووەمیان بە ناوی (ی.ع) تەمەنی 18 ساڵە و شوێنی چوار چەقۆی بەسەر گیانیەوەیە و ئێستا لە ژێر چاودێریی تەندروستیدایە.
شایەتحاڵێک بە 964ی وت، پۆلیس رێکارەکانی خۆی گرتووەتەبەر لە گەڕەکەکە و ئێستا (ع.ق) لەلایەن پۆلیسەوە دەستیبەسەر کراوە و گەورەکانی گەڕەکەکە خەریکن ئەم کێشەیە کۆتایی پێ بهێنن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا