بزانه هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
ئاگاداربن سبه‌ینێ به‌شێكی رێگاى قه‌ڵادزێ بۆ ژاراوه داده‌خرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى راپه‌ڕین بڕیاری داوه سبه‌ینێ به‌شێكی رێگەى سه‌ره‌كى له قه‌ڵادزێوه بۆ ژاراوه دابخرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئەنجامدانی کاری هێڵکاری بۆ رێگاكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
داخرانى رێگاكه به شێوه‌یه‌كی كاتییه.
ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران كراوه‌ته‌وه، سبەی یەکشەممە 8.9.2024 رێگاكه له مه‌وداى نێوان یەکتربڕی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ تاکو دەروازەی قـەڵادزێ، لە قەزای پشدەر بە ئاڕاستەی چوون دادەخرێت.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، رێگاکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێتە یەک ئاڕاستە، داوا لە شۆفێران كراوه، هاوکاری تیمەکانى هاتوچۆ بكه‌ن و بە وریایی و بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکـەن و پابـەنـد بـن بـە رێنماییەکانی هاتووچۆ، تاوەکو دووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.