سبەینێ بەرز دەبنەوە

پلەکانی گەرما دادەبەزن لە چاو دوێنێدا

+964

توانا نەقی

هەرچەندە لە کۆتایی مانگی ئاب بەتەواوی نزیک بووینەتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما هەر جێگیر نین و بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ دووشەممە کەمێک دادەبەزێت سبەینێش بەرزتر دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت بەڵام هێستا گەرما بەتەواوی کۆتایی نایەت و سبەینێ دیسان بەرز دەبێتەوە.

گەرمیانیش وەک هەمیشە هەر گەرمییەکەی ماوە و بە 47 پلە بەرزترینەوە و حاجی ئۆمەرانیش بە 32 پلە نزمترینە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 26.5.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی :41
دهۆک : 42
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 47