لە ماوەی ساڵێکدا

لە هەولێر تابلۆی زیاتر لە هەزار شوێن کراون بە کوردی

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت، لە یەک ساڵدا زمانی كوردی لەسەر تابلۆی زیاتر لە هەزار شوێنی گەشتیاری و بازرگانی لە هەولێر نووسراوە و كراوە بە زمانی یەكەم.

دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە 964ـی وت، “هەڵمەتەکانمان بۆ گۆڕینی زمانی سەر تابلۆی شوێنە بازرگانی و گەشتیارییەکان بەردەوامە و تەنها لە ساڵی 2023دا لە کۆی 1400 شوێنی گەشتیاری و بازرگانی، زیاتر لە هەزار و 12 شوێن تابلۆکانیان بە کوردی کراون”.

“پڕۆسەی پشکنین و بە کوردیکردنی ئەو شوێنانەی هەتا ئێستا ماون، بەردەوامە و کاری جددیان لەسەر دەکرێت”، دلێر محەمەد وای وت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024 لەگەڵ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم کۆبوونەتەوە و ناوبراو فەرمانی كردووە بەوەی کە دەبێت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، سیستەمی جۆریی ئایزۆ پەیڕەو بكات و بڕوانامەی ئایزۆ بۆ نەهێشتی ڕۆتین و باشتر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكان وەربگرێت.

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کور...

زیاتر لە دوو هەزار تابلۆ لە زمانی بیانیەوە کراون بە کوردی

لەماوەی شەش ساڵدا ناوەندەکانی خوێندن بە زمانی ئینگلیز...

لەماوەی شەش ساڵدا ناوەندەکانی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی بۆ دوو هێندە زیادی کردووە