دیمەنی بەندیخانەی قزلحسار لە کەرەج.وێنە.رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
لە کەرەجی ئێران
سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا
توانا نەقی
بە پێی قسەی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ بەجارێک لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج 20 بەندکراو لە سێدارەدراون و ژمارەیەک لەوانەش کوردن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشممە 7.8.2024 ئەو سزایانە جێبەجێ کراون و لەو 20 کەسە کورد و بەلوچ و ئەفغانی تیادایە.
دەشڵێت، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، کوشتنی بە ئەنقەست و دەستدرێژیی سێکسی ئەو کەسانە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، سزاکەش لە کەرەج جێبەجێ کراوە.
ا رێکخراوەکە دەڵێت، لە ناو ئەو 20 کەسەد ناسنامەی 11 کەسیان ئاشکرا کردووە و زۆرینەیان کوەردن هەروەها چوار کەسیان ئەفغانیین.