لەلایەن ژینگەی گەرمیانەوە
دوو باخچە بە دوو روبەری جیاواز لەناو زانکۆی گەرمیان دروست کرا
+964
توانا نەقی
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان و بەهەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆ دوو باخچەی لە ناو زانکۆی گەرمیان دروستکرد.
باخچەی بەردەم کۆلێژی پزیشکی و کۆلێژی زانست لە چوار چێوەی رێنماییەکانی لەبری سەوزکردنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیی ئەنجامدراوە.
دکتۆر دورەید سەلیم بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە 964ـی وت، هەستمان کرد زانکۆی گەرمیان رێژەی سەوزایی کەمە بۆیە لەبری سەوزکردنمان بە دوو کۆمپانیا کردوو ئەو دوباخچەیەمان لە ناو زانکۆ دروستکردووە.
وتیشی، باخچەکان یەکێکیان 900 مەترە و ئەوی دیکەیان 600 مەتر دوجایە و یەکێکیان 15 ملیۆن و دانەکەی تر 10 ملیۆن و 250 هەزار دیناری تێچووە تا ئێستا.
پڕۆژەی لەبری سەوزکردن پڕۆژەیەکە تایبەت بەو جۆرە چالاکیانە کە بەهۆکارێکی زانستی ناتوانن سەوزایەکانیان لەناو پڕۆژەکەی خۆیان ئەنجام بدەن بەڵکو دەسەڵاتی ژینگەیی جێگای دیکەی پێویستیان بۆدیاری دەکات.