ئیدارەی قەزاکە وادەڵێت

تامانگی 9ـی ئەمساڵ دەتوانن خانووە زیادەڕۆکانتان لە دەربەندیخان تاپۆ بکەن

964+

توانا نەقی

ئەو وادەیەی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان و هەندێک گەڕەک دەستنیشان کرابوو لە دەربەندیخان زۆری نەماوە کۆتایی پێبێت و ئیدارەی قەزاکەش داوادەکات هاوڵاتیان مامەڵەکانیان بۆ ببەن.

لە ساڵی 2021ـەوە تا ئێستا چەندین مامەڵەی تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیان تەواو کردووە و بەردەوامیش دەبن تا مانگی 9ـی 2024.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، تاپۆکردنەکە بە پێی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021 دەکەن و تا ئێستا درێژ کراوەتەوە ماوەکەی بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی لێی سوودمەند بێت.

وتیشی، تا مانگی 9ـی 2024 کار بەو یاسایە دەکرێت و داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین تا ئێستا مامەڵەیان نەکردووە، دەستپێبکەن بۆ ئەوەی خانووەکانیان بە پێی یاسا و رێنمایی تاپۆ بکرێت.

سەبارەت ئەو ماڵانەی دەکەونە ناو سنووری پرۆژەی خزمەتگوزاری و رێگاوبان بە پێی یاسا قەرەبوو دەکرێنەوە، بە نموونە دوێنێ قەرەبووی دوو ماڵ کراوەتەوە کە خانووەکانیان کەوتووەتە بەر دروستکردنی قوتابخانە، لەبری ئەوە دوو پارچە زەوییان پێدراوە، قایمقامی دەربەندیخان وادەڵێت.

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات