دیمەنی کۆبوونەوەی فەرمانبەرەکان لەگەڵ وەزیری شارەوانی _ وێنە: وەزارەتی شارەوانی
"بڕوانامەی هەیە، شۆفێر و باخەوانە"
وەزیری شارەوانی: هەوڵدەدەین بەپێی بڕوانامە گرێبەستەکان بە هەمیشەیی بکەین
964+
ئەحمەد مستەفا
وه‌زیری شاره‌وانی دەڵێت، لە وەزارەتەکەی 14 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، کاری سەرەکییان ئەوەیە نازناوی زانستی بۆ سیفەتی فەرمانبەرەکە بگێڕنەوە و هەوڵ هەیە بۆ بەهەمیشەیی کردنیان.
بە قسەی وەزیر، زۆر فەرمانبەری گرێبەست هەن، بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆس-یان هەیە، بەڵام بە باخەوان و شۆفێر و بەردەست گرێبەستیان بۆ کراوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، ساسان عەونی لەگەڵ ژمارەیەک فەرمابەری گرێبەست کۆبووەتەوە، روونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به پرسی به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست خستووەته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووە، “له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێنماییەکان کار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، “وه‌زیری شاره‌وانی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی رهتكردووهتەوه، كه گوایه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرفتی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستدا دروستكردووه”، به نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی راگه‌یاندووە، “له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نزیكه‌ی 14 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن، دەبێت مافیان پارێزراو بێت”.
“به‌شێكی زۆر له‌و فه‌رمانبه‌رانه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس یان دبلۆمیان هه‌یه، كه‌چی به باخه‌وان و شۆفێر و بەردەست گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و ئێمه دەمانەوێت و هەوڵی ئەوە دەدەین ئه‌و بابه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌ستانه‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ین بە شێوەیەک، کە هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست بەو بڕوانامەیە بەهەمیشەیی بکرێت کە هەیەتی، نەوەک بەو سیفەتەی کە گرێبەستی بۆ کراوە”، ساسان عەونی وای وت.
وه‌زیری شاره‌وانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووهتەوه، “له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای زانیاری و داتای ته‌واومان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به سێ شێوه زانیاریی سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆمان بنێرن و فۆڕمه‌كانیش ته‌واوبوون و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌هه‌میشه‌یی كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن”.