لە 2019ـەوە

تا کۆتایى ئەمساڵ هەولێر دەگات بە نیو ملیۆن دارى چێنراو

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا 32 هەزار دارى جۆراوجۆر کە زۆربەیان دارى سیسەمن، لە هەولێر چێنراون، بەپێى ئامارەکانیش لە 2019ـەوە بڕى دارى چێنراو لە هەولێر تا کۆتایى مانگى ئایارى 2024 نزیک بووەتەوە لە 450 هەزار.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى وت،”پلانى ئەمساڵ لە 14ـى 3 دەستیپێکردووە و تا کۆتایى ساڵ 100 هەزار دار دەچێنین، بەڵام تا 1.6.2024، 32 هەزار دار و 56 هەزار گوڵى جۆراوجۆر چێنراون.

ئەندازەى پارکەکانى هەولێر رۆژانە لە هەڵمەتەکانى بەردەوامە و لە 2019ـەوە بە خەستى دەستیپێکردووە، پلانەکەش ئەوەیە تا کۆتایى ئەمساڵ رێژەى دارى چێنراو بگاتە نیو ملیۆن، لەوەتاى ساڵى 2019ـەوە.

بەچاندنى 100 هەزار دار تا کۆتایى ئەمساڵ، دەبێت بە یەکەم ساڵ کە 100 هەزار دار لە هەولێر بچێنرێت و لەوەتاى 2019ـەوە ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە.

ئامارى چاندنى دار و گوڵ لە 2019ـەوە تا 1.6.2024 لە شارى هەولێر بەم شێوەیەیە:

2019

دارى چێنراو 60 هەزار

گوڵى چێنراو 80 هەزار

2020

دارى چێنراو 93 هەزار

گوڵى چێنراو 75 هەزار و 100 گوڵى جۆراوجۆر

2021

دارى چێنراو 70 هەزار

گوڵى چێنراو 80 هەزار

2022

دارى چێنراو 90 هەزار و 100

گوڵى چێنراو 34 هەزار و 300

2023

دارى چێنراو 78 هەزار و 100

گوڵى چێنراو 35 هەزار و 648

1.1.2024 تا 1.6.2024

دارى چێنراو 32 هەزار

گوڵى چێنراو 56 هەزار

کۆى گشتى دار و گوڵى چێنراو لە 2019 تا 1.6.2024 بەم شێوەیەیە:

423 هەزار و 400 دارى جۆراوجۆر

361 هەزار و 48 گوڵى جۆراوجۆر

رێبین ئەحمەد:

جۆرى دارى چێنراو: سیسەم، برخت تتونیا، ئەل بیزیا، پێ حوشتر، دیدۆنیا، واشنتۆن، جەهەنەمى، گوڵى قاوە، سدر، تەسبیح.

جۆرى گوڵى چێنراو: بى بى رۆز، ئەشرەفى، رۆزمارى،  لەگەڵ هەندێ گوڵى وەرزى لە جۆرى: پەپولە و قەدیفە.

بە وتەى رێبین ئەحمەد، ئێستا 92 هەزار و 50 گوڵ و  149 هەزار و 462 دار لە هەرسێ نەمامگە نمونەییەکەیان هەیە و ئامادەیە بۆ چاندن.

ئامارەکان بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارکەکان تایبەت بە 964 ناردویەتى.

هەولێر بە گوڵى قەدیفە دەڕازێنرێتەوە

هەولێر بە گوڵى قەدیفە دەڕازێنرێتەوە