جێگەیان نەبووە

حەوت هەزار تۆن گەنمی سایلۆکانی کەلار و چەمچەماڵ بۆ سەیدسادق گواسترانەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

زیاتر لە حەوت هەزار تۆن گەنمی سایلۆکانی کەلار و چەمچەماڵ کە رەسیدەکانیان گواسترابووەیەوە بۆ سایلۆی هەڵەبجە و نەتوانرا وەربگیرێن، بەهۆی کەمی کات و توانای سنورداری مرۆییانەوە لە سایلۆی سەیدسادق وەرگیران.

دوای 45 رۆژ لە بەردەوامی کارەکانیان و وەرگرتنی گەنم، سایلۆی سەیدسادق کۆتایی هێنا بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی 2024.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، بەختیار عیزەت، بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق بە 964ی وت، “لە ماوەی پڕۆسەکەدا توانیویانە ئەو بڕەی گەنمە وەربگرن کە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق بۆی دیاری کردووین کە 35 هەزار تۆنە”.

ئەو باسیلەوەشکرد، “ژمارەیەک جوتیاری سایلۆکانی کەلار و چەمچەماڵ رەسیدیان بۆ هەڵەبجە نێرراوە، بەڵام لە سایلۆکە گەنمەکەیان گەنمەکانیان وەرگرتوون ئەوەش پاش نەمانی جێگە لە هەڵەبجە”.

ئەوە لە کاتێکدا، وەزارتی بازرگانیی حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی سنووردار کرد، کە کۆی گشتی 700 هەزار تۆن بوو لە کاتێکدا بەرهەم لە سنووری یەک ملیۆن تۆنە، بەوەش گەنم تەنیا لەو جوتیارانە وەرگیرا، کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکانیان نێردرابوو بۆ وەزارەتی بازرگانیی عێراق.

زیاتر لە 45 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی چەمچەماڵ وەرگیر...

زیاتر لە 45 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی چەمچەماڵ وەرگیراوە