لەسەر رۆخی خابورە

مزگەوتێکی کۆنی زاخۆ بە دیزاینێکی نوێ درووست دەکرێتەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

مزگەوتی حاجی ئیبراهیم گەورەترین مزگەوتی قەزای زاخۆ بوو، لەساڵی 1973 لەلایەن حاجی ئیبراهیمی بازرگانەوە لەسەر لێواری خابور و لەسەنتەری بازاڕ دروستکرابوو، لە 26.4.2024 بەمەبەستی نوێ کردنەوە روخێندرا و تا ئێستا دەستنەکراوە بە کارکردن تیایدا.

پێش تێکدانی رۆژانە بەهەزاران کەس بە مەبەستی نوێژ کردن، پشوودان و چاوپێکەوتن بەشێک لە خەڵک و گەشتیاران ئەو مزگەوتەیان هەڵدەبژارد.

ئەمڕۆ 17.7.2024 نەعیم عەبدولغەفار، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی زاخۆ بە 964ی وت، “دوو هۆکار هەن بۆ دواکەوتنی کارکردن لە درووست کردنەوەی مزگەوتەکە، یەکەمیان بەپێی ئەوەی مزگەوتەکە لەسەر لێواری خابورە و کۆرنیشەکەی زاخۆ ئێستا قۆناغی دووەمی دروست دەکرێت، بڕیارماندا مزگەوت و کۆرنیشەکە بکەین بە یەک، هۆکاری دووەمییان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە، شوێنی مزگەوتەکە خاکەکەی لمییە و گونجاو نییە بۆ درووستکردنی مزگەوتێک لەسەری بەو گەورەییە، بۆیە بڕیارە ئەندازیاران بەقۆڵایی نزیکەی حەوت مەتر لمەکە لابدەن و بە جۆرە لمێکی گونجاوتر پڕی بکەنەوە، ئینجا کار کردن تیایدا دەست پێدەکات و لەماوەی هەشت مانگ بۆ ساڵێک تەواودەکرێت”.

بە پێێ قسەی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی زاخۆ، دیزاین و سیمای مزگەوتەکە بەشێوەیەک دەبێت لە ناوچە جیا جیاکانەوە خەڵک گەشتی بۆ دەکەن و وێنەی لێدەگرن، رێژەیەکی زۆریش سەوزایی تێدا دەبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

مزگەوتی ئابڵاخ دەخرێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی خۆی

مزگەوتی ئابڵاخ دەخرێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی خۆی