رێنمایی دەرکراوە

تاقیگە بێ مۆڵەتەکان بچن بۆ تەندروستی کۆیە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، “تاقیگەکانی کەرتی تایبەت لە سنووری کۆیە و تەقتەق، ئاگادارتان دەکەینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە بکەن بۆ بە فەرمیکردنی تاقیگەکانتان”.

تەندروستی کۆیە بۆ ئەم کارەی ژمارەیەک رێنمایی دەرکردووە.

ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێیکردنی مامەڵەکانی تاقیگەکان یەک مانگە لە 15.7.2024 تا 15.8.2024، بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، “دواتر لیژنەکە دەست بە گەڕان دەکاتەوە بە ئاگاداری قایمقایەتیی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی تەقتەق و ئاسایشی هەردوولا، هەر تاقیگەیک نەکرابێتە فەرمی، تووشی سزادانی یاسایی دەبێتەوە بە (داخستن و سزای دارایی) و نەکردنەوەی تا رێنمایەکان جێبەجێ دەکات”.

مەرجەکان:
1ـ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کارکردن C ـ B ـ A بەتەواوی.
2 ـ کەسی یەکەمی تاقیگەکە رێپێدانی بە ناو دەکرێ (وێنەیەکی مەعامەلات).
3ـ کۆپی پشتگیری ئەندامیەتی سەندیکاکانی (کیمیا ، بایۆلۆجی ، کارمەندانی تەندروستی) نوێ کرابێتەوە.
4ـ بۆ ئەو تاقیگانەی کە مافی بەکارهێنانی پیشەییان هەیە، خاوەن مافەکە لەگەڵ تاقیگەکە ئامادەبێت(وێنەی معاملات) و فەرمانی وەزاری.
5ـ بۆ ئەو کارمەندەی کەسی یەکەمە و فەرمانبەری تەندروستی نیە(بەشی تاقیگە) دەبێ پشتگیری خۆبەخشی بێنێ لەو شوێنەی کاری خۆبەخشی ئەنجام دەدات، ماوەی خۆبەخشی نابێ لە ساڵێک کەمتر بێت.
6ـ بۆ ئەو کارمەندەی کە کەسی یەکەمە و فەرمانبەرە بەڵام لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی کۆیە، پشتگیری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بێنێت، کە تێیدا فەرمانبەرە و لەسەر کارەکەی بەردەوامە.

بەرنامەی کارکردن بۆ تاقیگە سەرەکی و لاوەکییەکان؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):