کێشەی نێوانیان بەردەوامە

شیرین تەنازول ناکات و هاوسەری پێشوویشی بە درۆی دەخاتەوە

+964

پەری ساڵح

شیرین عەبدولوەهاب سکاڵای یاسایی دژی هاوسەری پێشووی حوسام حەبیب بە تۆمەتی توندتیژی تۆمار دەکات و پارێزەرەکەشی دەڵێت، تەنازول ناکات.

سەرەڕای جیابوونەوەی شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب، هێشتا شەڕ و ناکۆکیەکانی نێوانیان بەردەوامە و بوونەتە ترێند و مانشێتی گەرمی سۆشیال میدیا و ماڵپەڕ و میدیا عەرەبییەکان، ئێوارەی دوێنێش بە هەمان شێوە تەواوی میدیاکان بووە هەواڵی ئەو دوو هونەرمەندە وەک دەڵێن لەناو ستۆدیۆ حسام توندتیژی بەرامبەر شیرین ئەنجامداوە و بە توندییش لەسەریداوە و برینداری کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای عەرەبی، شیرین لە دادگا سکاڵای یاسایی دژی حسام تۆمار کردووە و تۆمەتباری کردووە بەوەی لەناو ستۆدیۆدا هێرشی کردووەتەسەر و توندتیژی ئەنجامداوە بەرامبەری و لەسەری داوە و بریندارە، حوسامیش رەتیکردەوە هیچ توندوتیژیەک روویدابێت و ڤیدیۆییەکیشی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت شیرین لەناو ستۆدیۆکەدا کەلوپەلەکان دەدات بە زەویدا و دەیانشکێنێت و بەشێک لەو پەیجانەی ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە دەڵێن، شیرین توانای کۆنترۆڵکردنی خۆی نییە.

هەرچەند لێرەوە لەوێ بڵاوکرایەوە گوایە ئاشتەوایی راگەیەندراوە و شیرین و حسام کێشەیان نەماوە، بەڵام یاسر قەنتوش پارێزەری شیرین عەبدولوەهاب بۆ ماڵپەڕی ئێم بی سی دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری دۆسیەکە نابن و شیرینیش لە حوسام خۆشنابێت و هیچ تەنازولێکیان نەداوە

شیرین عەبدولوەهاب لە هاوسەری یەکەمی دایکی دوو کچە، مانگی 12ی ساڵی پاریش بە شین و گریان لە هاوسەری دووەمی حسام حەبیب جیابووەوە.

شیرین عەبدولوەهاب بە دەرچوونی لە نەخۆشخانە هەمووانی ش...

شیرین عەبدولوەهاب بە دەرچوونی لە نەخۆشخانە هەمووانی شۆک کرد