کچە دەفژەنەکانی باکوور

بە ناڵەی دەفەکەکانیان ئاهەنگەکانیان تەنیوە

+964

پەری ساڵح

كچە دەفژەنەکانی باکووری کوردستان بە گۆرانیەکەی ماریا هەورامی و بە ناڵەی دەفەکەکانیان ئاهەنگەکانیان تەنیوە و بووەنەتە جێگای سەرنجی سۆشیال میدیا

دەنگ ئێربانێ ناوی گروپەکەیانە و ماوەی دوو ساڵە ئەم کارە دەکەن، موزیسیان و بەڕێوەبەری ئەم گروپە پیر کەمال بارش تایبەت بە 964 وتی، گروپەکە لە 18 ئەندام پێکهاتووە و هەموویان کچن.

لە باشور کارەکانی ئەم گروپە بە گۆرانییەکەی “دڵەکەم باوانمی”ـی ماریا هەورامی دەنگی دایەوە، لەمبارەیەوە پیر کەمال بارش دەڵێت، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو گۆرانیە ئەوەیە لە کە تورکیا دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبووە و خەڵکانێکی زۆر پێیان خۆشبووە و گوێگری بوون، بەڵام ئەمە تەنیا گۆرانی نییە کە دەفی لەگەڵ دەژەنن، بەڵکو لەگەڵ چەندین گۆرانی تر بەتایبەت کرمانجی دەفەکانیان دەژەنن و ئاهەنگەکان دەوروژێنن.

ئەم گروپە تەنیا لەناو باکوری کوردستان و تورکیا کارناکەن، بەڵکو لەهەر جێگایەکی تریش بانگێشتیان بکەن دەڕۆن و بە دەفەکانیان بوک و زاوا دەهێننە ناو هۆڵی ئاهەنگ و شایی گەرم دەکەن، هەوڵیش دەدەن هەموو رۆژێک باشتر بن و کارەکەیان وەک گروپێکی موزیکی دەفژەن بکەنە نێودەوڵەتی.

مێخەک

مێخەک" کچە دەفژەنەکان کۆدەکاتەوە"