سێ شەقامی هەولێر لەم سەیارانە قەدەغە دەکرێت

+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

چیتر بلدۆزەر و شۆفڵ و عادیلەی بڕینی رووپۆشی خاک و گرێدەر قەدەغەیە بە سەر شەقامەكانی 30، 60 و 100 مەتری شاری هەولێر هاتوچۆ بکەن، بەگوێرەی قسەی بەرپرسان.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر ئەو بڕیارەی راگەیاند.

بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا نابێت ئەو جۆرە سەیارانە ببرێنە ناوەندی شار، مەگەر ئەوەی پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتبێت. دوای مۆڵەت وەرگرتنیش، کاتێک ئەو ئامێرانە بۆ کاری پێویست دێنە سەر ئەو شەقامانە، دەبێت لە رێگای فلاتەوە بگوازرێنەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات ئۆتۆمبێلەكەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ رادەگیرێت و بڕی 60 هەزار دینار سزادەدرێت.