دوای زیاتر لە 8 رۆژ
ئاگرەکەی جوانڕۆ دامرکایەوە
964+
سۆما حەکیم زاە
10 رۆژ بوو ئاگرێکى گەورە دارستانەکانى جوانڕۆى گرتبووەوە و رۆژ بە رۆژ گەورە دەبوو، بەڵام بە هەوڵى ژینگەدۆستان توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هۆکاری ئاگرەکە ناڕوون بوو، هەربۆیە ژینگەدۆستان پێیان وایە، بە دەستى ئەنقەست ئاگرەکە کراوەتەوە.
دواى 10 رۆژ، ئەمڕۆ هەینى ئاگرەکە لەسەردەستی ژینگە پارێزان و هاوڵاتیانی ناوچەکە کۆنتڕۆڵکرا.
سورێنی کوردستان، هاوڵاتییەکى ژینگەپارێزە لە پارێزگای کرماشان بە 964ـى وت،”لەو ماوەیەدا شەوو رۆژمان نەبوو و بەردەوام لە دارستانەکاندا بووین و لەگەڵ خەڵکی خۆبەخش و ژنانی ناوچەکە و ژینگەدۆستان لە هەوڵدابووبن تا هەرچی زووترە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەین”.
بە وتەى ئەو ژینگە دۆستە، دواى 10 رۆژ توانیویانە بەبێ بەکارهێنانى هیچ کەلوپەلێکى پێشکەوتوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.