"خه‌ڵكیان بێزار كردووه‌"

مۆڵه‌ت به‌ قه‌ره‌جه‌كانى سه‌یدسادق دراوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌مپه‌كانیان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى سه‌یدسادق بڕیارێك بۆ قه‌ره‌جه‌كانى نیشته‌جێى ناو قه‌زا ده‌رچووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كه‌مپه‌كانیان و له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌مێنن.

بڕیاره‌كه‌، له‌دواى چه‌ندین سكاڵاوه‌ دێت كه‌ هاوڵاتیان له‌دژى ئه‌و قه‌ره‌جانه‌ تۆماریان كردووه‌ و ده‌ڵێن بێزاریان كردووین.

له‌دواى ساڵى 2013 ـه‌وه‌ ژماره‌یه‌كیى زۆرى ئاواره‌ى سووری روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوو به‌شێكی ئه‌و ئاوارانه‌ش له‌ سنوورى سه‌یدسادق گیرسانه‌وه‌ كه‌ له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كیان قه‌ره‌جن.

ته‌ها ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى قه‌زاى سه‌یدسادق به‌ 964ـى راگه‌یاند، سكاڵایه‌كی زۆرى هاوڵاتیانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌هۆى بوونى قه‌ره‌جه‌كان له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى سه‌نته‌رى قه‌زا و به‌هۆى كار و ره‌فتاره‌كانیان خه‌ڵكیان بێزار كردووه‌.

وتیشی “قه‌ره‌جه‌كان كارى سواڵكردن و بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ژماره‌یه‌كیشیان دزیان كردووه‌ بۆیه‌ خه‌ڵكى سه‌یدسادق لێیان بێزارن”.

شه‌وى رابردوو هێزەکانی مکافحەی سەیدصادق ماڵ بەماڵی قەرەچە سوریەکان گەڕاون و دوا ئاگادارکردنەوەیان پێدراوە، كه‌ پێویسته‌ تاوه‌كو 10 رۆژ دیكه‌، سیدسادق جێبهێڵن و بگەڕێنەوە کەمپەکانیان بە پێچەوانەوە لێپرسینه‌وه‌ى توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و لەناو شار دەردەکرێن.

قایمقامییه‌ت بڕیتریشی داوه‌، هه‌ر كه‌سێك له‌ناو سه‌یدسادق خانوویان بەکرێ پێبدات، ئه‌ویش روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

له‌ سه‌یدسادق هه‌ر شوێنكارێك یارییه‌ ئاگرینه‌كان ب...

له‌ سه‌یدسادق هه‌ر شوێنكارێك یارییه‌ ئاگرینه‌كان بفرۆشێت سزا ده‌درێت