کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگر له‌ ئارتی بانكی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

به‌ پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری 964، ئاگرێك له‌ بانكی ئارتی له‌ هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌

نوێكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر: 6:48 خوله‌ك:
لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە، چوار تیمی بەرگریی شارستانی هه‌ولێريش خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنه‌كه‌ بوون.
سەرچاوەیەك لەو هێزەى كه‌ پاراستنى ئه‌منیه‌تى بانكه‌كه‌ى پێسپێرردراوه‌، به‌ 964ـى وت، هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ شۆرتی كارەبا بوو و به‌هۆیه‌وه‌ UPSـەكانی ناو ژووری كارت دروستكردن ئاگری گرتبوو.

نوێكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 7:04 خوله‌ك:
مەقەدەم شاخەوان سه‌عید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هه‌ولێر، بۆ 964 ئاشكراى كرد، كێشەی تەكنیكی سەرچاوەی سەرهەڵدانی ئاگرەكە بووە.
وتیشی “ئاگره‌كه‌ لە وایەری ئامێری USB كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و شۆرتەكە دروست بووە، دواتر تیمەكانی بەرگریی شارستانی زوو ئامادەبوون لە شوێنی رووداو و سیستەمی ئاگر كوژێنەوەی بانكیش كاریكردووە تا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە”.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

ئاگر له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌

ئاگر له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌