ئەمڕۆ دەخرێتە دەنگدانەوە

“پەسەندکردنی خشتەی بودجە نابێتە مەترسی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم”

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دووشەممە بەگوێرەى کارنامەى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشنێکدا گفتوگۆ لەبارەى خشتەى بودجەی ساڵی 2024 دەکرێت، بەر لە کۆبوونەوەکەش لیژنەی دارایی دەنگی بە خشتەکە داوە.

بەگوێرەی خشتەی بودجە، کۆی بوودجەی ئەمساڵی عێراق 211 ترلیۆن و 861 ملیار دینارە و بودجەی ئەمساڵی هەرێم 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینار دەبێت، کە بریتییە لە بودجەى خەرجکردنى موچە و خەرجییەکانى حکومەت و بودجەى حاکمییە، لەبەرامبەردا پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى خۆى جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر نیساب هەبوو، خشتەکە بەم جۆرەی ئێستا پەسەند کرا، کێشە بۆ موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دروستنابێت.

بەپێی خشتەی پەسەندکراوی بودجەی ئەمساڵی عێراق، کە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کردووە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، بەشە بودجەی مانگانەی هەرێم 965 ملیار دینارە، لە کۆی گشتیی بەشی هەرێم ترلیۆنێک و 116 ملیار دینار دەبڕدرێت.

زیاتر لە ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار لە پشکی بودجەی هەرێم ...

زیاتر لە ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار لە پشکی بودجەی هەرێم دەبڕدرێت