كۆنتڕۆڵ كرا
ئاگر لە بازاڕی چەلێی دهۆک کەوتەوە
964+
هیڤی دیوالی – دهۆک
ئاگر لە بازاڕی چەلێ کەوتووەتەوە و تا ئێستا دوکەڵێکی زۆر بەرزدەبێتەوە لە بازاڕەکە.
یەکێک لە دوکاندارەکانی ئەو بازاڕە بۆ 964 وتی، هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نازانن و بەس دوکەڵ دەبینن دوکانەکانیش دوکانی جوملەی جلوبەرگی منداڵانە.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:12 خولهك
بێوار عه‌بدولعه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى دهۆك، به 964ـى راگه‌یاند، كۆگاكه تایبه‌ت بووه به جلوبه‌رگى ژنان و منداڵان و له ئێستاشدا له لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى دهۆكه‌وه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
وتیشی “ته‌نیا یه‌ك كۆگا له نهۆى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه سووتاوه”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە.