1300 نەخۆشى هه‌یه
سەنتەرێكی نوێى نەخۆشی تەلاسیمیا له كه‌ركوك كرایەوە
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
بۆیه‌كه‌مجار له كه‌ركوك سەنتەرێکی تایبەت بە توشبوانی نەخۆشی تەلاسیمیا لە نێو نەخۆشخانەی منداڵان كرایەوە و بەرپرسەکەشی ده‌ڵێت هه‌زار و 300 نه‌خۆشیان له‌لا تۆماركراوه.
ئەمڕۆ یەكشەممە 2.6.2024 سه‌نته‌ره‌كه كرایه‌وه .
ملكۆ جەوهەر، بەرپرسی سەنتەرەكه بە 964ـی وت، سەنتەرەكه له‌لایه‌ن مەترانیە كلدان بە هاوكاری رێكخراوى نێودەوڵەتی و خێرخوازانی ناوخۆ دروستكراوە.
وتیشی “رۆژانە تاوه‌كو 40 نەخۆش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و خوێن و دەرمانی پێویستیان بۆ دابین دەكرێت”.
به‌پێی ئامارێكی ئه‌و سه‌نته‌ره 350 نه‌خۆش لە تەمەنی سێ مانگ تاوه‌كو سەروی 45 ساڵ تۆمار كراون .
پێداچوونه‌وه: قهرهاد حه‌سه‌ن