لە هەولێر

سەدان هاندەری ریال مەدرید کۆبوونەتەوە و پێشبینی بردنەوەی یانەکەیان دەکەن

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

لە فامیلی گاردن لە هەولێر دەستەی هاندەرانی ریال مەدریدی ئیسپانی هەرکات یانەکەیان یاری هەبێت لە گەڕەکە جیاوازەکانی هەولێر روودەکەنە ئەو شوێنە و بە چەپڵە لێداون و بەرزکردنەوەی ئاڵای ریال مەدرید خۆشی خۆیان بۆ بردنەوەی یانەکە دەردەبڕن.

ئەمشەویش سەدان هاندەری ریال لە هەمان جێگە کۆبوونەتەوە و تەماشای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکەن لە نێوان ریال مەدرید و بورسیا تۆرتمۆند.

"حەزناکەم ریال مەدرید بیباتەوە، بەڵام هەر دەیباتەوە"