زیانى گیانى نەبووە

لە ئامێدى درۆنێک کەوتە خوارەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

درەنگانێکى ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، درۆنێک لە گۆڕستانى کریستیانەکان لە نزیک کۆمەڵگەى کوانێ لە سنوورى قەزاى ئامێدى کەوتە خوارەوە.

سەباح کوانی، موختاری کومەڵگەى کوانێ و ئەندامی ئەنجومەنی کریستیانەکانى کوانێ بە 964ـى وت،”بابەتەکە راستە و درۆنەکە لە گۆڕستانى کریستیانەکان کەوتووەتە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکى نەبووە”.

964 بابەتەکەى لە سەرچاوەیەکى ئەمنیى ناوچەکەوە پشتڕاستکردەوە کە درۆنەکە لە دەورووبەرى کاتژمێر 6:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ کەوتووەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشى، پێش ئەوەى درۆنەکە بکەوێتە خوارەوە، بەبەردەوامى لە دەورووبەرى کۆمەڵگەى کوانێ و شاخى مەتینا سوڕاوەتەوە و دەنگى تەقینەوەش بیستراوە.

964 دەزانێت، شەش رۆژ پێش ئەمڕۆ، لە نزیک کۆمەڵگەى کوانێ درۆنێکى دیکەش کەوتبووە خوارێ.

بەپێی زانیاری 964ـى کە لە وارشین سلێمان قایمقامی قەزای ئامێدی وەریگرتووە لەسنووری قەزای ئامێدی 201 گوند  بەهۆى رووبەڕووبونەوەکانى نێوان پەکەکە و تورکیا، چۆڵکراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بۆردومانەکانى ئەمڕۆ بە درۆن یان فڕۆکەى جەنگى ئەنجامدر...

بۆردومانەکانى ئەمڕۆ بە درۆن یان فڕۆکەى جەنگى ئەنجامدراوە؟