دیمه‌نى به‌شێكی رێگاكه كه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پێنج كیلۆمه‌تره
رێگایەکی نوێ قیرتاو ده‌كرێت گه‌رمیان به سلێمانی ده‌به‌ستێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگایه‌كی نوێ له سنوورى گه‌رمیان قیرتاو ده‌كرێت، ئیداره‌ی گه‌رمیان به سلێمانییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، قیرتاوكردنهكهش بۆ رێگاى دێلێژە – سەنگاوه، كه به رێگای دەربەندی باسەڕە، دەربەندی سوتاو و ژاڵەی دەربەند تێده‌په‌ڕێت.
درێژی رێگه‌كه پێنج كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی ملیارێک و 100 ملیۆن دینار قیڕتاودهكرێت و بەشێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، لە ئێستاشدا کارکردن لە پڕۆژەکە زیاتر لە 20%ی تێپەڕاندوە.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی قیرتاوکردنهكهی بەسەرکردووهتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پڕۆژەكه یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و لە رووی گەشتیاریشەوە هاتوچۆیەکی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە.