لە دەستی وەرگرتووە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی 23 ساڵ گیانی لە دەست دا
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەدن – ئاغجەلەر گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ گیانی لە دەست دا.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئەمڕۆ هەینی 24.5.2024 بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە کەمێک بەرلەئێستا
شەریف، رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، ئەو گەنجە هەر خۆی بووە و ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی وەرگرتووە و لەو شوێنە کەوتووەتە شیوێکەوە.
وتیشی، “کاتێک هێنایانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گیانی لە دەست دابوو و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کرا”.