لە بازگەی کەڵەک

بارهەڵگرێک پیاوێکی خەوتووی کوشت

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هاوڵاتییەک کەوتە ژێر تایەی بارهەڵگرێک لە بازگەی کەڵەک و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ لە بازگەی کەڵەک پێش دەستپێکردنی سۆنەر بۆ بارهەڵگرەکان، پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ، کە لە ژێر بارهەڵگرێکدا پاڵکەوتبوو بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات، بەڵام خاوەن بارهەڵگرەکە، کە هاوڵاتییەکی عەرەبە بۆ دواوە دێت و بە بارهەڵگرەوە دەکەوێتە سەر پیاوە خەوتووەکە و کوشتوویەتی.

شۆفێرانى بارهەڵگر دەروازەى سلێمانیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر دەروازەى سلێمانیان داخست

عەقید عەلی جاسم گەرزە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەڵەک بە 964ی وت، “رووداوەکە راستە و ئەمڕۆ روویداوە و پیاوەکەی کەوا کەوتووەتە ژێر بارهەڵگرەکە، دانیشتووی قەزای خەباتە، لە بازگەی کەڵەک پاڵیداوەتەوە لە کاتی سۆنەر وەرگرتن بۆ بارهەڵگرەکان و خاوەن بارهەڵگرێکیش خۆی پێدا کێشاوە و نەیزانیوە لە ژێریەتی و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە”.

وتیشی، ئێستادا تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی کەڵەکەوە دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بارەی رووداوەکە دەکرێت.

د.مەروان زراری، بەڕێوبەری بنکەی تەندروستی خەبات بە 964ی وت، ئەمڕۆ ئێوارە هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ گەیەندرایە بنکەی تەندروستی خەبات و گیانی لەدەست دابوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت